Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 08:50

به‌ڤیدیۆ.. له‌ نزیک کۆشکى سپى پیاوێک ئاگر له‌ جه‌سته‌ی خۆى به‌رده‌دات و به‌هێمنى رێده‌کات

تا ئێستا ناسنامه‌ و هۆكاری خۆسوتاندنى نه‌زانراوه‌
به‌ڤیدیۆ.. له‌ نزیك كۆشكى سپى پیاوێك ئاگر له‌ جه‌سته‌ی خۆى به‌رده‌دات و به‌هێمنى رێده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 29ى ئایارى 2019، له‌ سه‌نته‌رى شارى واشنتۆن له‌ پاركى ئیلیپس به‌ یه‌ك كیلۆمه‌تر و 63 مه‌تر نزیك كۆشكى سپى پیاوێك ئاگر له‌ جه‌سته‌ى خۆى به‌رده‌دات و به‌ هێمنى رێده‌كات.

دوای رووداوه‌كه‌ پۆلیس ده‌ست به‌جێ گه‌یشتنه‌ پیاوه‌كه‌و هه‌وڵى كوژانه‌وى پیاوه‌كه‌یان دابوو و تا ئێستا ناسنامه‌ى پیاوه‌كه‌ و هۆكاری خۆسوتاندنى نه‌زانراوه‌، فیدیۆى ڕووداوه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سانێك كه‌ له‌ پاركه‌كه‌دا بوونه‌ به‌ مۆبایل گیراوه‌. 

پۆلیسه‌كان دواى كوژانه‌وه‌ى پیاوه‌كه‌ رایانگه‌یاند: پیاوه‌كه‌ ئاگرى له‌ جه‌سته‌ى خۆى به‌رداوه‌ و جۆره‌ جلێكى له‌به‌ركردووه‌ تا پارێزگارى له‌ ئاگره‌كه‌ بكات به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش رێژه‌ى سووتانى له‌شى 85 له‌سه‌دایه‌ و دواى كوژانه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ و ئێستا ژیانى له‌ مه‌ترسیدایه‌. 

دوابه‌دواى ئه‌و رووداوه‌ نزیكه‌ى 70 پۆلیس گه‌یشتبوونه‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ و چه‌ندین گه‌شتیار له‌و پاركه‌ ببون به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هیچ بریندارى دیكه‌ نه‌بووه‌. 

جێى ئاماژه‌پێدانه‌ له‌لایه‌ن تاقمێكه‌وه‌ چاوه‌ڕى ده‌كرێ دیوارێكی به‌رز له‌ ده‌ورى كۆشكى سپى دروست بكرێت كه‌ به‌رزییه‌كه‌ى 3 مه‌تر و 96 سانتیمه‌ وابڕیاره‌ ئه‌م هاوینه‌ ده‌ست به‌ بونیادنانی بكرێت ئه‌وه‌ش به‌شێكه‌ بۆ باش بوونی ئاسایش و سه‌لامه‌تى هاووڵاتییان.

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.