ن/ ئارام كۆشكی
بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌شه‌سه‌ندن و چۆنێتی په‌ره‌سه‌ندن و دروستبوونی زمان تێبگه‌ین پێویستمان به‌وه‌یه كه مێژووه‌كه‌ی بزانین، تا هه‌نووكه‌ش هیچ كتێبێكی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر مێژووی زمان له نێو كتێبخانه‌ی كوردیدا بوونی نه‌بووه. له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا نووری كه‌ریم یه‌كێك له گرنگترین كتێبه‌كانی مێژووی زمانی پیشكه‌شی كتێبخانه‌ی كوردی و زمان‌ناسان و ئاشقانی زمان كرد. كتێبێك بۆ كنه‌كردن به‌ناو كات و شوێندا و هاوكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕیشه‌ی زمان. بۆ من كتێبه‌كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر نوێ بوو، پێشتر چه‌ندین كتێبی زمانه‌وانیم خوێندووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچیان وه‌كو ئه‌م كتێبه سه‌رشار نه‌بوون به زانیاری نوێ.
كتێبی مێژووی زمان، له نووسینی "تووره یانسۆن" و وه‌رگێڕانی له ئینگلییه‌وه: نوری كه‌ریم-ه. كتێبه‌كه باسێكه له‌سه‌ر ڕیشه‌ی زمان و قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی زمان و ده‌یه‌وێت ئه‌وه ڕوون بكاته‌وه كه زمان چۆن په‌یدا ده‌بێت و نامێنێت، زمان و مێژوو هاوبه‌ستــی یه‌كترن. به‌ڵام ڕووداوی مێژووییش زۆر جار هاوبه‌سته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به چ زمانگه‌لێك خه‌ڵك ده‌دوێن. ده‌وری زمان له مێژوودا، بابه‌تی ئه‌م كتێبه‌یه.
له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا خوێنه‌ر ده‌كه‌وێته بیری ئه‌وه‌ی پێگه‌ی زمانی كوردی له كوێدایه، بێگومان كتێبه‌كه زۆر به تیژتێپه‌ڕی باسی ده‌كات و ئه‌و باسكردنه‌ش به‌ڕاستی سه‌رپێیه، به‌ڵام ده‌بێت له خودی خۆمان بپرسین پێگه‌ی زمانه‌كه‌مان بۆچی وه‌هایه؟ ئه‌مه پرسیارێكه من نامه‌وێت وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، ده‌شێ هه‌موومان به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌یدا بگه‌ڕێین.
وه‌رگێڕ سه‌باره‌ت به كتێبه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی مرۆڤ له ئاژه‌ڵ جیا ده‌كاته‌وه و وای لێده‌كات كه هێزی به‌سه‌ر هه‌موو ئاژه‌ڵاندا بشكێت، هه‌ر زمانه. باشه زمان چۆن پێكهاتووه، ئه‌گه‌ر ئێمه ناوێك له قاقای پێكه‌نین یان پڕمه‌ی گریان نه‌نێین، جیاوازی چییه له هاتووهاورای ئاژه‌ڵانی شیرده‌ر؟" كتێبه‌كه هه‌وڵ ده‌دات وه‌ڵام بۆ ئه‌مه بدۆزێته‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌م پرسیاره وه‌ڵامی هه‌یه؟ له به‌شێكی دیكه‌دا وه‌رگێڕ له‌باره‌ی مێژووی زمانه‌وه ده‌ڵێت: به لایه‌نی كه‌مه‌وه ته‌مه‌نی زمان پێنج هه‌زار ساڵه، چونكه ئێمه له‌و كاته‌وه به‌ڵگه‌ی بوونی زمانمان به ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌و زمانانه‌ی كه له‌و كاته‌دا پێیان دواون، له ڕووی سستمییه‌وه هیچ جیاوازییه‌كیان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی ئێستادا. مرۆڤه‌كان چۆن له‌ڕووی زینده‌زانییه‌وه هیچ جیاوازییه‌كیان نییه، زمانیش له‌ڕووی سستمییه‌وه هه‌ر ئاوایه. به شێوه‌یه‌كی گشتی نه زمانی سووك هه‌یه و نه قورس، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت نه زمانی پێشكه‌وتوو هه‌یه نه دواكه‌وتوو."
ئه‌و نموونه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌هێنێته‌وه سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی زمان و ده‌ڵێت: زانایه‌كی زینده‌زانیی زانكۆی ئۆكسفۆرد كه‌ڵك له‌و وشانه وه‌رده‌گرێت كه جووتیارێكی كوێره‌دێیه‌كی ئه‌فریقا به كاریان ده‌هێنێت بۆ ناوی ڕووه‌كه‌كانی، هاوكات جووتیاره‌كه‌ش كه‌ڵك له زاراوه ته‌كنه‌لۆجیانه وه‌رده‌گریت، كه ئه‌و به‌كاری ده‌هێنێت. ئه‌وه‌ی زمانی جووتیاره‌كه جیا ده‌كاته‌وه له زمانی زاناكه، ته‌نیا ده‌گه‌ڕێته‌وه به جێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و زمانانه له ناو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه قسه‌یان پێده‌كه‌ن. پله‌وپایه‌ی زمان له ناو كۆمه‌ڵگادا چه‌ند به‌رز ڕاگیرێت، ئه‌وه‌نده زیاتر گه‌شه ده‌كات، ڕۆژ به ڕۆژ زێتر ستاندارتر ده‌بێت و هه‌رچی ئاسانتر بیروبۆچوونی ئاڵۆزی زانستی و فه‌لسه‌فی ده‌گه‌یه‌نێت. پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر ڕاسته. ده‌كرێت له بێخاوه‌نی زمانێك، هه‌ر كه‌سێك ببێت به خاوه‌نی و ته‌نانه‌ت چیرۆكنووسی وه‌ها په‌یدا ببێت، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه ڕینووس و ڕێزمانی تایبه‌تی به خۆی هه‌یه. هه‌موو ئه‌مانه بابه‌تی گرنگی ئه‌م كتێبه‌ن.
ئه‌م كتێبه وه‌ها دانراوه، كه كتێبێكی خوێندن بێت بۆ خوێنكارانی زانكۆ و له‌لایه‌ن خوێنكارانی مێژوو، زمان‌ناسی و زمانه‌وه كه‌ڵكی لێوه‌ر بگیرێت. سه‌ره‌تا له ساڵی 1996دا به زمان سویدی نووسراوه بۆ سویدی زمانان و له ساڵی 2012دا، به زمانی ئینگلی بۆ ئینگلی زمانان و به‌و پێیه له هه‌ندێك به‌شی كتێبه‌كه‌دا گۆڕانكاریی زۆری تێیدا كراوه. من له نێوان هه‌ر دووكیاندا ئه‌وه‌ی دواییم هه‌ڵبژارد، چونكه خوێنه‌رانی كوردی زمان زۆر زێتر ئاشنان به زمانی ئینگلی تا سویدی.
بوونی ئه‌م كتێبه له‌نێو كتێبخانه‌ی كوردیدا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه ده‌شێ ببێته هانده‌رێك بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری زمانی كوردی. كتێبه‌كه به قه‌باره 386 لاپه‌ڕه، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ڕه‌هه‌ند چاپ بڵاوكراوه‌ته‌وه
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.