Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 20:25

هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌ستی پێکرد

له‌ 28 وڵاتدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 23 ى 5 ى 2019 ،  له‌هه‌ریه‌ك له‌وڵاـانى به‌ریتانیا ، هۆڵه‌ندا هاوڵاتیان به‌شدارییان له‌  یه‌که‌م رۆژی هه‌لبژاردنى  په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا چوونه‌ سه‌ر سه‌ندوقه‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانیان له‌په‌رله‌مانى ئه‌وروپا 

خالید عه‌لی په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، رۆژى شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو  پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له‌وڵاتی ئه‌لمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پارته‌ سه‌ره‌کیه‌کانیش  کێبرکی ده‌که‌ن بو زیادکردنی نوێنه‌ره‌کان له‌ په‌رله‌مان هه‌ر یه‌که‌ له‌ پارتی کریستیان دیموکراتی یه‌کگرتو پارتی سۆسیال دیموکراته‌کانی ئه‌ڵمانیا که‌ 2 پارتی سه‌ره‌کی ئه‌لمانیان له‌كێبركێدان 


 زیاتر  له‌ 400 ملیۆن   هاوڵاتی له‌ 28 وڵاتدا  له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانى  یه‌کێتی ئه‌وروپا  به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌  ده‌كه‌ن  بۆ هه‌ڵبژاردنى 751 نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌ماندا و وڵاتی ئه‌لمانیاش مافی هه‌َلبژاردنی  96 نوێنه‌ری هه‌یه‌ له‌ ناو یه‌کێتی ئه‌وروپادا .


 خالید على

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.