وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند: كارمه‌نده‌كانمان چوونه‌ته رووسیا تاكو مه‌شقی سیستمی S-400یان پێ بكرێت.
خولوسی ئاكار له میانی به‌شداریكردنی له خوانێكی به‌ربانگدا له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری میدیای بینراو و بیستراودا كۆبوویه‌وه و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كارمه‌ندانی هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای توركیا تایبه‌ت به مه‌شقی سیستمی S-400 چوونه‌ته رووسیا و ئاشكراشی كرد كه ئه‌و مه‌شق و راهێنانه له مانگه‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌وامی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.