ئه‌مڕۆی رێگای نێوان سحیلاو زوممار كرایه‌وه كه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 داخرابوو، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كانی ناوچه‌كه داوایان له سه‌رۆك بارزانی كرد هه‌وڵ بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه بدات.
له‌م باره‌وه لیوا هاشم سیته‌یی، جێگری به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌ی سه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه، به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق هۆكاری داخراونی ئه‌م رێگایه بوو.
دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری سحێلای كرد، كه‌سایه‌تیه‌كانی ناوچه‌كه داوایان له سه‌رۆك بارزانی كرد هه‌وڵ بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه بدات.
ئه‌مه‌و له دوای ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له نێوان لێژنه سه‌ربازییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا كه رێگای نێوان سحێلا و زوممار بكرێته‌وه و ئه‌مڕۆ و به به‌شداری به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی هه‌ردوولا به فه‌رمی ئه‌م رێگایه كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.