ن/ شیڤان شێرزاد
كاتێك كه شانۆ تاكه ھۆكار بووه بۆ ده‌ربڕینی ھونه‌ری له دوای زۆرانبازی و پێشبڕكێكان. له‌سه‌ر ئه‌كته‌ری شانۆ پێویسته ھێزێكی تایبه‌تی ھه‌بێ و بتوانی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر ڕابكێشی به‌درێژایی كاتی شانۆ. چونكه زۆر جار ڕێڕه‌وی گه‌وره ھونه‌رمه‌ندانی گۆڕیوه له‌سه‌ر شانۆ وه‌ك ئه‌كته‌ر، به‌ھۆی به ده‌ركه‌وتنی ھێزی ھێنانه پێكه‌نینی جه‌ماوه‌ر، كه به‌ھۆیه‌وه ڕێڕه‌وی ژیانیان گۆڕاوه.
شانۆ ھه‌ل و ده‌رفه‌تێكی به‌یه‌كگه‌یشتنی ته‌واو دروست ده‌كات و فه‌راھه‌م ده‌كات، له نێوان ئه‌كته‌ر و ئه‌و بینه‌ره‌ی كه سوود وه‌رده‌گرێ به‌پێی ده‌قی داڕێژراو و جێبه‌جێكردنی ئه‌كته‌ر، بینه‌ران كه كۆمیدیا ده‌بینن له دڵه‌وه پێده‌كه‌نن و ئه‌گرین له كاتی بینینی تڕاژیدیا ھیچ ڕێگایێك نییه بۆ بێ ئاگابوون له ھه‌ڵه‌كان و ھیچ بوارێك نییه بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی.
شانۆ ماندووبوونێكی تایبه‌تی ده‌وێت له ئه‌كته‌ر، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆڵی قاره‌مانی شانۆ یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیی پێ سپێردرابێ، كه به‌ھۆیه‌وه به‌ته‌واوی ھێز‌و توانای له ئاماده‌باشیدا بێت، به‌درێژایی ھه‌ر سێ كاتژمێر، كه ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی شانۆیه، وه ده‌بێ ھه‌ڵبستێت (به گۆڕینی جل‌و به‌رگ و ماكیاژ ...ھتد) به پێی دیمه‌ن.
له گرنگترین جیاكه‌ره‌وه‌كانی شانۆ، ڕۆشنبیركردنی خۆشه‌ویست و، لایه‌نگره‌كانیه‌تی، به شێوه‌یه‌كی نائاسایی، چونكه ناچار ده‌بێت كه په‌ڕتووك و، بابه‌تی زۆر بخوێنیته‌وه له ھه‌موو بواره‌كان و، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه ده‌ینوێنێ، له‌ھه‌موو ڕووه‌كانیه‌وه و، تێكھهڵكێشهكانی بزانێت.
شانۆی نوێ
زۆر جۆر و شێوه‌ی شانۆی ئه‌زموونی سه‌رده‌مانه سه‌ریان ھه‌ڵداوه، كه شۆڕشێك بوون به سه‌رشێوازه كۆنه‌كه‌ی شانۆی سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و، كۆتایی ئامێز.
شانۆی ته‌نز
شانۆی ته‌نز جیا ئه‌كرێته‌وه به‌وه‌ی كه به‌ھۆی بارودۆخی ڕامیاری و، جیھانی گه‌وره‌وه، ھاتۆته كایه‌وه، به ھۆی بیركردنه‌وه‌ی فه‌یله‌سووفانی قسه‌زان له شته نه‌گۆڕه‌كان.
ھه‌روه‌ھا ھونه‌ری پێ ڕاگه‌یاندنی نواندنیش جێگای خۆی كردبوه‌وه له‌لای گه‌لی عێراق.
ئه‌م ھونه‌ره‌ش بریتی بوو له نواندنی دیمه‌نی گاڵته ئامێز و ساده له نێوان دوو كه‌سایه‌تی، یان زیاتر، به چیڕۆكێكی ساده، كه ئه‌كته‌ران تیایدا پشت ئه‌به‌ستن به گاڵته و، جموجۆڵی جه‌سته‌یی . به‌ھه‌مان شێوه‌ش ھونه‌ری ئه‌ندێشه‌ی سێبه‌ر(خیال الڤل) و، قه‌راجوز(القراجوز) . یه‌كه‌م شانۆگه‌ری عێراقیش، له‌ساڵی (١٨٩٢ز)، له لایه‌نی نووسه‌ری عێراقی (نعوم فتع الله)دا نووسراوه، له ژێر ناوونیشانی (لگیف وخوشابا)كه‌له بنه‌ڕه‌تدا شانۆیێكی فه‌ڕه‌نسییه‌و، وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، شانۆگه‌ریێكی په‌روه‌رده‌ییه، داوا له دایكان وباوكان ده‌كات، پهروهردهێكی جوان فێری منداڵه‌كانیان بكه‌ن و، له خراپه‌كانیان ببوورن . له‌خاسیه‌ته‌كانی ئه‌م شانۆگه‌ریه‌یش دوولایه‌نی دایه‌لۆگ بوو، چونكه گه‌وره‌پیاوان شێوه‌زاری په‌تی (فێاحه) یان به‌كار ئه‌برد و، خزمه‌ت گوزارانیش شێوه‌زاری ناوخۆیی(عامی). شانۆگه‌ری، زیاتر جێگای خۆی كرده‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی كه تیمێكی به‌ریتانی -كه عێراقیان داگیركرد ئه‌وكات ھێندێك شانۆگه‌رییان پێشكه‌ش كرد، به‌زمانی ئینگلیزی و، به‌ڕێكی ئه‌یاننواند و، ئه‌یانبرد به‌ڕێوه، بۆیه بوو به ھۆی سه‌رنجڕاكێشانی جه‌ماوه‌ر. له به‌غداشدا له ساڵی (١٩٢٢ز)، كۆمه‌ڵه‌ی نواندن دامه‌زرا، كه بوو بهسهرهتایێك بۆ كۆتاییھێنان به ھونه‌ری (قراجوز) و، وای كرد، كه خۆشه‌ویستی شانۆ له دڵی خه‌ڵكی ئه‌وێ بچه‌سپێنێ. له‌م پێداچوونه میژوویه‌یش ئه‌بێ باسی كۆمه‌ڵه‌ی (جورج ڕبیچ)ی شانۆگه‌ری بكه‌ین، كه‌سه‌ردانی عێراقی كرد، ھێندێك شانۆگه‌ریی پێشاندا له به‌غدا و، به‌سڕه له ساڵی ١٩٢٦ دا، كه ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵگا و جه‌ماوه‌ری عێراقی بوو، به‌شانۆی نوێ، به‌شداریكردنی ھونه‌رمه‌ندی عێراق (حقی الشبلی) له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، كه تیایدا ڕۆڵی (اپبو كلیس كوڕی ڕودیب)ی نواند له شانۆگه‌ریی (ڕودیب ملكا). ئه‌م سه‌ردانه به‌ڕاستی ھه‌وڵێكی ڕاسته‌قینه‌ی دا به سه‌رھه‌ڵدانی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی شانۆی عێراقی، كه ھه‌ر(الشبلی) خۆی دروستی كرد له ساڵی ١٩٢٧دا، به‌ڵام ئه‌بێ باسی ئه‌وه بكرێ كه كۆمه‌ڵێك له ئه‌كته‌رانی سوری، میسری، ده‌ستیان ھه‌بوو له‌م دروستكردنه له‌گه‌ڵ عێرقییه‌كان له پاش تیمی(الشبلی) ده‌ستی كرد به‌سه‌ردانی ھه‌موو شاره عێراقییه‌كان و، بانگه‌وازی ئه‌كرد بۆ گرنگیدان به ھونه‌ری نواندن و، كاری ئه‌كرد له‌سه‌ر گۆڕینی بۆچوونی خه‌ڵك بۆی . ئینجا (الشبلی) بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی ھونه‌ره‌كانی شانۆ بخوێنێ، له‌لای (عزیز عید)دا خوێندی، له‌ساڵی ١٩٢٩دا، پاشان كه گه‌ڕایه‌وه عێراق، تیمێكی شانۆیی رێكخست به‌ناوی خۆی، به‌ڵام ئه‌مه‌یان سه‌ركه‌وتنێكی شانۆیی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست نه‌ھینا، بۆیه ئه‌مجاره‌یان چوو بۆ فه‌ڕنسا ساڵی ١٩٣٥، له‌ساڵی ١٩٣٩دا گه‌ڕایه‌وه به ھۆی شه‌ڕی جیھانیی دووه‌م.
به‌ڵام له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له فه‌ڕه‌نسا، توانی شانۆی رۆژئاوایی و، نوێترین شێوازه‌كانی ده‌رھێنان و، بۆچوونه‌كانی نواندن بخوێنێ. كاتێ كه گه‌ڕایه‌وه‌ش بۆ به‌غدا، به‌شێكی نواندن و ده‌رھێنانی دورست كرد له ناو په‌یمانگای ھونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا، بۆ ئاماده‌كرنی ئه‌كته‌ر و، ده‌رھێنه‌ر و، ئه‌ندازیارانی دیكۆر، تا به‌یه‌كه‌وه خولی شانۆیی به‌رده‌وام پێشكه‌ش بكه‌ن، لێره‌وه‌ش ھهڵێكی زێڕین دروست بوو، بۆ سه‌رھه‌ڵدانی تیمێكی شانۆیی شاره‌زا، كه كاری كرد بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بزووتنه‌وه‌ی شانۆیی، له‌ڕیگه‌ی پێشكه‌شكردنی شانۆیی باش .
ھه‌رچه‌نده تائێستا ناتوانین دان بنێین به بوونی شانۆیێكی عێراقی رێك و پێك، به‌ھۆی نه‌بوونی دانه‌ری عێراقی نێوخۆیی به‌ڵام له‌ساڵی ١٩٥١دا یه‌كه‌م نوسه‌ری شانۆیی عێراقی به‌ده‌ركه‌وت، كه‌ئه‌ویش (یوسف عانی)بوو، كه‌سه‌ر ھهڵدانهكهی ھاوشێوه‌ی سه‌رھه‌ڵدانی (حه‌كیم له میسر و، سه‌عدوڵا یونوس) بوو له سووریا. (عانی) توانیی ھه‌ندێك شانۆگه‌ری بنووسێت كه، جیابكرێته‌وه، به ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی راسته‌وخۆ، كاتێك كه(راس الشلیله)ی نووسی، تێیدا باسی گه‌نده‌ڵی ئیداری نێو فه‌رمانگه میرییه‌كان ده‌كات، كه‌چۆن به‌ڕێوه‌به‌ر دره‌نگ دێت و زوویش ئه‌گه‌ڕێته‌وه، فه‌رمانبه‌رانیش چۆن كاره‌كانیان پشت گوێ خستووه و دوای ئه‌خه‌ن و، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م خه‌ڵكانه ئه‌فه‌وتێنن كه دێن بۆ لایان و گرنگیان پێ ناده‌ن، ته‌نھا ئه‌وانه نه‌بن یه‌كێك ڕایسپاردوون .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.