بەهۆی دەسکاری کردنی گولە هاوەن سێ كهسی دانیشتوی پارێزگای ههلهَبجه برینداربوون.
ڕائد بەرزان عوسمان محمد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پاریزگای هەڵەبجە به كوردستان تیڤی راگهیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە بەهۆی دەسکاری کردنی گولە هاوەن و تەقەمەنی سێ کەس بە ناوەکانی (د ن ع) لەدایک بووی 1991 پیشە کاسب دانیشتوی گەڕەکی مەرزەبۆتۆ (س ن ح ) لەدایکبووی 1989 دانیشتوی گەڕەکی مەرزەبۆتۆ پیشە پێشمەرگە ، (ک و ح) لەدایکبووی 1991 دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە گەڕەکی فەرمانبەران پیشە پێشمەرگە برینداربوون.
بەهۆی سەختی برینەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.