ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 12ـی 5ـی 2019 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له شاندێكی باڵای كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له جیهان به سه‌رۆكایه‌تیی قه‌داسه‌تی پاتریارك مار گورگیس سێیه‌م سڵێوه، پاتریاركی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له جیهان و، ژماره‌یه‌ك له مه‌ترانه‌كانی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و ئه‌وڕووپا و ئۆسترالیا و نیوزلاندا و هێندستان و ئێران و عێراق و سووریا و لوبنان كرد.
له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه و جیهان و هه‌ڕه‌شه‌ی هزری توندڕۆیی و تیرۆر له‌سه‌ر ئاساییشی جیهان و ئایینده‌ی مرۆڤایه‌تی ئاڵوگۆڕ كرا و جه‌خت له‌سه‌ر كاركردنی هه‌موو لایه‌ك بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی برایه‌تی و مرۆڤسالاری له ئاستی جیهانی و له نێوان ئایینه‌كان كرایه‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لی كوردستان و برایه‌تی و ته‌بایی نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی كوردستان به‌رز نرخێندرا و شاندی میوان سوپاسی سه‌رۆك بارزانیان كرد كه ڕۆڵی گه‌وره‌ی له پاراستنی پێكهاته‌كان و په‌ره‌پێدانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیاندا هه‌یه.
![1](/sites/default/files/inline-images/sarok11.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.