ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 12ـی 5ـی 2019 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له خانه‌واده و كه‌سوكاری سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ركرده‌ی كوردانی قه‌فقاز خوالێخۆشبوو وه‌كیل مسته‌فایۆڤ كرد.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی وه‌كیل مسته‌فایۆڤ سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی به خانه‌واده و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو گه‌یاند. سه‌رۆك بارزانی وه‌كیل مسته‌فایۆڤی به تێكۆشه‌رێكی گه‌وره‌ی كورد و خودان هه‌ڵوێست ناوزه‌د كرد و ڕایگه‌یاند كه هه‌ر كه‌سێك خزمه‌تی گه‌لی خۆی كردبێت و له‌ناو دڵی میلله‌ته‌كه‌یدا بێت، ئه‌وه بۆ هه‌میشه به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه.
![99](/sites/default/files/inline-images/sarok%2066.jpg)
هه‌ر له‌و دیداره‌دا خانه‌واده‌ی وه‌كیل مسته‌فایۆڤ سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ پێشوازیكردن و بایه‌خدان به خوالێخۆشبوو و هه‌روه‌ها به‌خاك سپاردنی ته‌رمی مسته‌فایۆڤ له كوردستان، كه خاكه‌كه‌ی به خوێنی شه‌هیدان ئاو دراوه. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستانیان به جێگه‌ی ئومێد بۆ هه‌موو كوردانی جیهان وه‌سف كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ماڵی هه‌موو كوردێكه و ئه‌و وڵاته به خوێنی شه‌هیدان دروست بووه و به خوێنی شه‌هیدانیش ده‌پارێزرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.