Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:00

سه‌رۆک بارزانی: لەیلا قاسم بەهۆی کوردبوون و ئازادیخوازی و بیروباوەڕییەوە گیانی خۆی فیداکرد و شەهیدکرا

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی 45 ساڵەی شەهیدكردنی لەیلا قاسم
سه‌رۆك بارزانی: له‌یلا قاسم سیمبۆڵی خۆنەچەماندن و گیانفیداییە بۆ هەموومان
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 45 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان، ئەمڕۆ 45 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانیدا تێدەپەڕێت، لەیلا قاسم بەهۆی كوردبوون و ئازادیخوازی و بیروباوەڕییەوە گیانی خۆی فیداكرد و شەهید كرا. 

لەیلا نموونەی بەرزی كچی كورد و مرۆڤی كوردە كە شەهیدبوونی وەك شانازییەك قبووڵ كرد و سەری بۆ دوژمن و جەللادەكان شۆڕ نەكرد و مێژووی بۆ خۆی و گەلەكەی دروست كرد. 

له‌یلا قاسم سیمبۆڵی خۆنەچەماندن و گیانفیداییە بۆ هەموومان، ئەو بە شەهیدبوونی خۆی بۆ دۆست و دوژمنی سەلماند كە وەفاداری بۆ كوردستان لەسەرووی هەموو شتێكە و مەرگی سەربەرزانە پڕبەهاترە لە ژیانی بندەستی. 

سڵاو لە گیانی پاكی شەهید لەیلا قاسم وهاوڕێکانی و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی. 


مسعود بارزانی
12ی 5ی 2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.