ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12 ى 5 ى 2019 ، له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه كه له‌ئێستادا له‌سه‌ر شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود ( شه‌ست مه‌تری) له‌مزگه‌وتی شێخ سه‌عیدی پیران به‌ره‌و چوارڕیانی سه‌رچنار به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی به‌ربه‌ستكراوه
هاتووچۆی سلێمانى داوا له‌شۆفێرانیش ده‌كات كه بۆ گه‌یشتن به‌شوینی مه‌به‌ست ڕێگه‌ی به‌دیل به‌كاربهێنن تا كاركردن له‌و شه‌قامه‌دا كۆتایی دێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.