جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 ی پێشمه‌رگه، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه: هه‌رێمی كوردستان پێویسته سوپایه‌كی یه‌كگرتووی هه‌بێت، بۆیه هه‌وڵی جددی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌ئارادایه.
گوتیشی : نه‌بوونی بوددجه و شه‌ڕی داعش له‌مپه‌ر بوون له‌به‌رده‌م یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌رابردوودا، به‌ڵام حكومه‌تی تازه‌ی هه‌رێم هه‌وڵی جددی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌دات.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئاشكراشیكرد سێ تیمی سه‌ر به ئه‌مه‌ریكایی و به‌ریتانی و ئه‌ڵمانیه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن، به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌یان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به قۆناغ دارشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.