ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12 ى 5 ى 2019 ، له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی زانیاریان بە دەست گەیشت لە لایەن چەند کەسێکەوە کاری کڕین و فرۆشتن به‌ده‌مانچه‌وه ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ى پۆلیسى ناوشار به‌شى ڕۆژهه‌ڵات توانیان دەست بەسەر بڕێکی زۆر ئەم جۆرە دەمانچەیە دابگرن کەوا نزیکەی (27) دەمانچە دەبێت
مقه‌ده‌م كاوه ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی ئەفسەری بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگیر كراوه شۆفێری تەکسی بووە بە ناوی (ش.ک.ع) تەمەن (38 ) ساڵه ، 6 ده‌مانچه‌ی له‌لابووه و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى ئیسكانیش توانرا ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر 21 ده‌مانچه‌ى دیكه‌دا بگرن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە بۆ ئەم ڕووداوە ..
![1](/sites/default/files/inline-images/60120553_3258009957546286_1832572436789329920_n.jpg)
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.