Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 03:35

ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا : ڕێنمایی نوێ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ بڵاوکرده‌وه‌

بڕیاره‌ 23 ی حوزه‌یرانی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت
کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا رێنمایی نوێی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ بیست و سێی حوزه‌یرانی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.

 به‌پێی رێنماییه‌كان، ئه‌و پارته‌ سیاسی و ئەو به‌ربژێره‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سیی و یه‌كی ئاداری رابردوو به‌شداربوون، بۆیان هه‌یه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا به‌شداریی بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێویستە سەرۆک دەستەی سندووقەکان و ئەندامەکانیان لە نێوان فەرمانبەرانی حکوومییەوە ھەڵبژێردرێن و لیستی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی سندووقەکان بەو پارتە سیاسیانە دەدرێت کە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکاندا دەکەن. هه‌روه‌ها جگه‌ له‌ حاڵه‌تی مردن و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ به‌ربژێری نوێ قبووڵ ناكرێت و كار له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و بڕیار و رێنماییانه‌ش دەکرێت کە بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سیی و یه‌كی ئادار به‌كارهێندران. 

هه‌ر به‌ پێی رێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا هه‌مان لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران به‌كارده‌هێندرێت. بەبڕیاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە بیست و سێی شه‌شی دووهه‌زار و نۆزده‌ و له‌ دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ئاكپارتی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ، هه‌ڵبژاردن له‌و گه‌وره‌ شاره‌ دووبارە دەکرێتەوە. 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.