رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت ، ڕۆژی ڕابردوو ئافره‌تێك و پیاوێکی خەڵکی شارەکانی دەڕەشار و سەقز کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ڕۆژی هەینی 10 ى 5 ى 2019 ، ئافره‌تێكى لاوی خەڵکی دەڕەشاری ئیلام بە ناوی ”مینا ڕەزایی“ تەمەن 22 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەکەی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووه ، كه مینا خێزاندار بووە و بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خواردنی حەبی برینجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت ، لەلایەکی دیکەوە، هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی تەمەن 38 ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی ”حەسەن مەحموودی“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
حەسەن مەحموودی بە هۆی هەژاری و بەرزبوونەوەی کرێی خانووەکەی خۆی کوشتووە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.