له سنووره‌كانی پیرانشار كۆڵبه‌رێكی كورد له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی ئیران درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كوژرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ڕۆژی هه‌ینی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنووره‌كانی پێرانشار ته‌قه‌یان له كۆڵبه‌رێك كردووه و كوشتوویانه.
كۆڵبه‌ره‌كه دوای ئه‌وه‌ی كه ته‌قه‌ی لێكراوه ،به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندیی پیرانشار، به‌ڵام به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ست داوه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.