ن/ حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
ناكرێت وا به سووك و سانایی به سه‌ر ئه‌و رۆڵه‌دا تێپه‌ڕین كه ئه‌كته‌رێكی وه‌ك ( شه‌ماڵی عه‌به ره‌ش) له نمایشی ( باوك) له نووسینی ( سترانبیرگ ) و وه‌رگێڕانی ( دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی) و ده‌رهێنانی ( سدیق عه‌زیز) بینی، ئه‌گه‌ر له سه‌ری نه‌وه‌ستین و به وردی و به دیدێكی ره‌خنه‌ییانه تێی نه‌ڕوانین، به‌و ناوه‌ی ئه‌و نواندنه له دوو جه‌مسه‌ره‌وه بایه‌خی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو، چ وه‌ك وه‌رچه‌رخانێكی نوێ له ره‌وتی هونه‌ریی شه‌ماڵی عه‌به ره‌ش له ماوه‌ی زێتر له چل ساڵی كاری هونه‌ری دا له بواری دراما‌و شانۆدا، چ له ئاستی نواندن له سه‌رده‌می نوێ ی شانۆی كوردی و ئاسته‌نگه‌كانی نواندن و داهێنانی ئه‌كته‌ر.
بینه‌ر دوای بینینی نمایشه‌كه،پێویستی به‌وه هه‌یه بزانێت ئاخۆ فاكته‌ره‌كانی ئه‌و گۆڕانكارییانه چین له تێپه‌ڕاندنی ئه‌كته‌رێك له قاوغێكی ته‌قلیدی گشتی، به‌ره‌و قۆناغێكی تری نا ته‌قلیدی، له نواندندا ؟
ئایا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و تێپه‌ڕاندنه سینۆگرافیای جه‌سته‌ی ئه‌كته‌رو ده‌نگ و ئیلقاو پێرفۆرمانسی ئه‌كته‌ره بۆ راگرتنی ریتمی نمایش و به هاوسه‌نگ راگرتنی ره‌گه‌زی وروژاندن لای بینه‌ر، یاخود كاریگه‌ری ده‌رهێنه‌ره به‌سه‌ر ئه‌كته‌رو ستایل و فۆرمی ده‌رهێنانی؟
به‌ڵام ره‌هه‌ندێكی لۆژیكی و ره‌هایه كه چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رهێنه‌ر كاریگه‌ریی خۆی به‌سه‌ر ئاستی نواندنی ئهكتهردا به جێ بێڵێ، ناتوانێت ئه‌كته‌رێك دروست بكات له سنووری ده‌سه‌ڵات و توانستی جه‌سته‌یی خۆی تێیپه‌ڕێنێ و بیكات به ئه‌كته‌رێكی داهێنه‌ر (ئه‌گه‌ر) ئه‌كته‌ره‌كه خۆی خاوه‌نی خه‌یاڵ و پێرفۆرمانسی تایبه‌تی خۆی نه‌بێت و ئازاد نه‌بێت له به‌رجه‌سته كردنی توانسته‌كانی خۆی له شانۆدا، هه‌ر ئه‌وه‌شه وای كردووه توانستی ئه‌كته‌ره‌كان له یه‌ك نمایش و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌ك ده‌رهێنه‌ردا، یه‌كێك جیاوازی هه‌بێت له گه‌ڵ ئه‌وی تردا ..
بۆیه ئه‌و نواندنه‌ی شه‌ماڵی عه‌به ره‌ش له( باوك) دا ئه‌نجامی دا، به پله‌ی یه‌كه‌م موڵكی ئه‌زموونیی تایبه‌تی خۆی بووه له گه‌ڵ نواندندا، به‌ڵام زۆر زه‌مینه‌ی تر هه‌بوون یاریده‌ده‌ر بوون بۆ شه‌ماڵ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و رۆڵه به‌شێوه‌یه‌ك به‌رجه‌سته بكات، ببێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له ژیانی هونه‌ریی ئه‌ودا له‌وانه:
1.شه‌ماڵ عه‌به ره‌ش له‌و ته‌مه‌نه‌ی ئێستای دا و به‌و روخساره سپی ره‌نگه، له رووی فۆرمه‌وه روخسارێكی درامایی هه‌یه بۆ رۆڵی كاراكته‌ره به‌ته‌مه‌نه‌كان، كه پێویستی به ئارایشت نه‌بێت، سیمایه‌ك له هێمنی و دنیا بینی پێوه دیار بێت، زۆر له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی جیهان چه‌شنی ( ئه‌نتۆنی كوین) سوودییان له‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌ن وه‌رگرتووه بۆ هه‌ندێ رۆڵی گرنگ له كه‌سایه‌تیه جیهانییه‌كانی وه‌ك (زۆربا) و (عومه‌ر موختار) كه ره‌نگه ئه‌كته‌رێكی تر چه‌ند لێوه‌شاوه بێت، نه‌توانێت ببێت به ئه‌لته‌رناتیفی (ئه‌نتۆنی كوین) به هۆی ته‌مه‌ن و سیمای درامییانه‌ی.
بێگومان ئه‌كته‌ر له‌و قۆناغه‌دا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات سوود له ئه‌زموونی رابووردووی ئه‌و ته‌مه‌نه وه‌رگرێ و له رۆڵێكی لێوه‌شاوه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی خۆی به‌رجه‌سته‌ی بكات، یان زۆرێك له همومی تایبه‌تی خۆی له ناو ئه‌و كاراكته‌ره‌دا بدۆزێته‌وه و بیه‌وێت ئه‌و همومه‌ی خۆی له‌و ده‌رفه‌ته‌دا له كار اكته‌ره‌دا به‌رجه‌سته بكات ..
شه‌ماڵ له‌و نمایشه‌دا به دوو فۆرم نواندنی ئه‌نجام دا، له یه‌كه‌مدا وه‌ك ئیمبراتۆرێكی به ده‌سه‌ڵات و به‌هێز و خاوه‌ن بڕیار له ناو كۆشكدا، كه ریتمی نواندنه‌كه‌ی فۆرمێكی ئاسایی هه‌بوو، له رووی جه‌سته‌ییه‌وه هاوسه‌نگ بوو، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌واوی نواندنه‌كه له سه‌ره‌تای نمایش تا كۆتایی به‌و فۆرمه بڕۆیشتایه، ئه‌وه شه‌ماڵ وه‌ك هه‌ر ئه‌كته‌رێكی دیكه‌ی ئاسایی نمایشه‌كه ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام له‌قۆناغی دوای شكست هێنانه ده‌روونییه‌كه‌ی، فۆرم و ریتمی نمایش كردنی، شێوازێكی دیكه‌ی وه‌رگرت، كه له‌رووی جه‌سته‌ییه‌وه هاوكوف بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه ئاڵۆزییه‌ی به هۆی ته‌وژمه‌كانی گومان و كاریگه‌رییه‌كانی له سه‌ر ته‌ندروستی دروست بوون، ئه‌و حاڵه‌ته جوانییه‌كی به فۆرمی نواندنه‌كه به‌خشی و ریتمی نواندنی لای ئه‌كته‌ر به‌رز كرده‌وه و ئاستی وروژاندنی بینه‌ریشی له‌گه‌ڵ خۆیدا بڵند كرد.
بۆیه بینه‌ر به ئاسانی د‌رك به‌وه ده‌كات كه ستاتیكای نواندن له قۆناغی دووه‌مدا زۆر كاریگهرترو سه‌رنج راكێشتر بوو له وه‌ی یه‌كه‌م .
2. كاراكته‌ر له هه‌ندێ نمایشدا ده‌بێته فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌كته‌رو سروش به‌خشین به ئه‌كته‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ك پێویست ئه‌و كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه به‌رجه‌سته بكات، كه پاڵه‌وانی نمایش و داینه‌مۆی هاوسه‌نگ راگرتنیه‌تی.
بۆ نموونه زۆرینه‌ی كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی شكسپیر چه‌شنی هاملێت و ئۆتیللۆو لیر پاشا‌و رۆمیۆ جولێت و ماكبێس، كاراكته‌ر فاكته‌ری سه‌ركه‌وتنیانه، ئه‌و كاراكته‌رانه بوونه‌ته سروش و ئیلهام بۆ ئه‌كته‌رێكی وه‌ك (لۆرانس ئۆلیڤیه) تا ببێت به‌و ئه‌كته‌ره جیهانییه، شه‌ماڵ له‌گه‌ڵ كاراكته‌ری ( ئه‌دۆلیف) ی كابتن هاوسۆزییه‌كی زۆری پێوه دیار بوو، تێگه‌یشتنێكی ته‌واوی هه‌بوو له كه‌سایه‌تی و له رووی ده‌روونی و هزری و رۆشنبیریی و سایكۆلۆژییه‌تی ئه‌و كاراكته‌ره، ئه‌و تێگه‌یشتنه شه‌ماڵی كردبوو، به وێنه‌یه‌كی كۆپی كراوی كه‌سایه‌تی ئه‌و .
3. تێكسته‌كه‌ی سترانبیرگ ـ به تایبه‌تی كاراكته‌ری ئه‌دۆلیف ـ ی كابتن و زانا‌و نووسه‌رو توێژه‌ر و رووداوه نیمچه تراژیدییه‌كانی ناو تێكسته‌كه، زه‌مینه‌یه‌كی له بار بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر سۆزێك له گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و رووداوه واقعیه‌كانی په‌یدا بكا، ئه‌و سۆزه وزه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی زێتری پێ ببه‌خشێت، به تایبه‌ت له دوایین دیمه‌نه‌كانی كۆتایی دا، كه قۆناغی راده‌ست بوون بوو، به چاره‌نووسێكی تاڵی چاوه‌ڕوان نهكراوو به سه‌ردا سه‌پێتدراو، له ده‌ره‌وه‌ی ویست و ده‌سه‌ڵاتی خۆی، كه له‌لای ئه‌و له خه‌ون ده‌چوو..
له هه‌مان كاتیش‌دا چۆن كاراكته‌ر كاریگه‌ری ده‌روونی به سه‌ر ئه‌كته‌ره‌وه هه‌بوو بۆ په‌لكێش كردنی به‌ره‌و داهێنان، به هه‌مان شێًوه كاراكته‌ر هه‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو به سه‌ر حاڵه‌تی سایكۆلۆژی بینه‌ریش، بۆ ئه‌وه‌ی كارلێك كردنی له گه‌ڵ كاراكته‌ره‌كه ببێته كارلێك كردنێكی فیزیكی و ده‌روونی بۆ ئاوێته بوون له گه‌ڵ نمایش، كه‌واته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی بۆ په‌یوه‌ندی نێوان نمایش و بینه‌ر ئه‌كته‌ر بوو، بۆ وێنا كردنی كاراكته‌رێكی به‌هێز.
4.ئه‌م ئه‌زموونه نوێیه‌ی شه‌ماڵ عه‌به ره‌ش ـ ده‌رفه‌تێك بوو بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆری بێ ده‌نگی له‌گه‌ڵ شانۆدا له كوردستان، ئه‌و خه‌ونه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ‌و پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه و ئاوێزان بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نواندندا، شه‌ماڵی خسته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس، كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا به‌رجه‌سته بكات و ده‌رفه‌ته‌كه وه‌ك پێویست بقۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه ببێته شوناسێك بۆ ئه‌و ..
كه‌واته شه‌ماڵی عه‌به ره‌ش وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی نمایش ـ له چه‌ند گۆشه‌یه‌كه‌وه بوونی خۆی له نمایشه‌كه‌دا به‌رز راگرت:
1.فاكته‌ری سه‌ره‌كی راگرتنی ریتمی نمایش بوو به هۆی به‌هاوسه‌نگ راگرتنی نواندن، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌كته‌ر نیشان ده‌دا بۆ به ئه‌لته‌رناتیف بوونی فه‌راغی سینۆگرافیاو هه‌ندێ لایه‌نی تری ستاتیكای شانۆیی، یاخود بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی گرفته‌كانی ده‌رهێنان.
2. سه‌رچاوه‌ی وروژاندنی بینه‌ر بوو، بۆ چێژ وه‌رگرتن له‌نواندن و فۆرمی نمایش، له پاڵ كۆمه‌ڵه ئه‌كته‌رێكی دیكه‌ی به توانا، كه زۆرێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان له یه‌كتر وه‌رده‌گرت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر له نمایشه‌كه‌دا ببێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی راگرتنی ریتم و چێژی شانۆیی.
3.ئه‌و نواندنه‌ی شه‌ماڵی عه‌به ره‌ش له باوك دا به‌رجه‌سته‌ی كرد، كاریگه‌ری ئه‌رێنیانه‌ی به سه‌ر به‌رز كرنه‌وه‌ی ئاستی نواندنی ئه‌كته‌ری كورد به جێ هێشت و ئاستی نواندنی له شانۆی كوردی به‌ره‌و قۆناغێكی تر ته‌كان پێدا.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.