لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى راپهرین ڕایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی لهبهرواری 9 ى 5 ى 2019 ، بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە کەسێکیان بە تۆمەتی شەڕ کردن دەستگیر کرد و بە گومانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین کرا،دواتر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دەرکەوت کە ئەم کەسە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە و دانی ناوە بە تاوانەکەیدا.
پۆلیس ئاماژه بهوهش دهكات كه هەر لە هەمان بەروار دوای بەدوا داچوون و بەدەست هێنانی زانیاری کەسێکی تریش دەستگیر کرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی ناوە بە تاوانەکەی کە بەکار بەر و بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە کردووە.
راشیدهگهیهنن ، تۆمەتبارەکانیش بە ناوەکانی (ش.ص) وە (م.ا) کە هەردووکیان تەمەنیان لە سەرووی ۱۸ ساڵە و لە ڕەگەزی نێرن.
پۆلیس دهشڵێت دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، لەبەردەمی پۆلیسی و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و دوای بەدەست هێنانی بڕیاری دادوەر و پشکنین بۆ ماڵیان توانرا دەست بگیرێت بەسەر چەند کەل و پەلێک کە تایبەتن بە بەکارهێنانی دەرمانی بێهۆشکەر و هەروەها چەک.
لهكۆتادا پۆلیسى راپهرین رایدهگهێنێت ، لە ئێستادا تۆمەتبارانی ناوبراوانی سەرەوە بە بڕیاری دادوەر بە پێی ماددەی (۱٤) لە یاسای مادە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و دۆسیەی لێکۆڵینەوەکەیان هەواڵەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین کرا بە گوێرەی تایبەتمەندی پیشەیی.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.