ئەمرۆ ھەینی 10-5-2019، تەرمی وەکیلی موستەفایۆف سەرۆکی کۆماری کوردستانی سۆر لە سەر راسپاردەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گەیێندرایە ھەرێمی کوردستان.
رەزوان بادینی، مامۆستایی زانکۆ، یەکێک لە کەسە نزیکەکانی بنەماڵەی وەکیلی موستەفایۆف ڕایگەیاند، ئەمرۆ بە ڕێورسمێکی شایستە تەرمی وەکیلی موستەفایۆف لە ھەرێمی کوردستان بە خاک دەسپێردرێت .
ناوبراو گوتیشی'' وەسیەتی وەکیلی موستەفایۆف ئەوەبوو لە ھەرێمی کوردستان بینێژن، لەسەر ئەو وەسیەتەش ئەمرۆ کاتژمێر ١ بە خاک دەسپێردرێت.
وەکیلی موستەفایۆف بە دامەزرینەری کوردستانی سۆر دادەنرێت، لە ساڵی ١٩٣٨ لە ئۆزباکستان لە دایکبووە، لە تەمەنێ ٨١ ساڵی دا کوچی دوای کرد، و بە کەسایەتیەکی سەربەخۆخوازی کوردستان و نشتیمانپەروەر دەناسرا.
بروانامەی (ماف)ی لە زانکۆی قیرغزستان بهدهستهێناوه، ھەروەھا سەرۆکی شارەوانی شاری (ئوش)ـی قیرغزستان بووە. لە ساڵی ١٩٩١ کوردستانی سۆری دامەزراندووە، و دوای ھەلوەشاندنەوەیان بەرەو ئیتاڵیا کۆچیکردووە و لەوێ نیشتەجێ بووە، ھەموو ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ کوردستان، بە دەیان نووسینی لەسەر ھەمان مەبەست ھەیە، و کتێبێکیشی بە ناوی(کوردستانی قەفقاز) نووسیووە. ناوبراو لە (١٩-٤-٢٠١٩) کوچی دوایی کردووە.
تەرمی سەرۆکی کۆماری کوردستانی سۆر گهینرایه ههرێمى کوردستان
تەرمی وەکیلی موستەفایۆف لە ھەرێمی کوردستان بە خاک دەسپێردرێت
![](/content/upload/1/archive/2019-05/1_21.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.