دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوایكرد جۆن كیری وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دادگایی بكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاسای لۆگانی پێشێل كردووه و له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت، په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی ئێرانییه‌وه كردووه.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه جۆن كیری په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی ئێرانییه‌وه كردووه و ته‌نانه‌ت كۆبوونه‌وه و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ئه‌نجامداوه و پێیانی گووتوه كه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، به‌مه‌ش جۆن كیری یاسای لۆگانی پێشێل كردووه و ده‌بێت دادگایی بكرێت و سزا بدرێت.
به‌پێی یاسای لۆگان هه‌ر هاووڵاتی یان كه‌سایه‌تییه‌ك كه به‌رپرسیاریه‌تی حكومی له ئه‌ستۆ نه‌بێت و به‌بێ ره‌زامه‌ندی و ئاگاداری به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ وڵاتی دوژمنی ئه‌مریكا بكه‌وێته گفتوگۆ، به تاوانبار ده‌ناسرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.