Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 18:05

سەرۆک بارزانی لەگەڵ یاوەرانی بارزانیی نەمر لە سۆڤیەتی پێشوو کۆبۆوە

بە خەباتی بێ وێنەی خۆیان مێژوویەكی پڕ لە شانازییان بۆ گەلەكەیان دروست كردووە
کوردستان TV
#6 #7
100%


سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ ماندووبوون و قارەمانێتیی یاوەرانی بارزانیی نەمر لە سۆڤیەتی پێشوو هەبوو و جەختی كردەوە كە ڕەنج و ماندووبوونیان هەرگیز لەبیر ناچێت.

ڕۆژی پێنجشەممە 9ـی 5ـی 2019 سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین و دیدار لەگەڵ ژمارەیەك لە یاوەرانی جەنابی بارزانیی نەمر، ئەوانەی كە هێشتا لە ژیاندا ماوون كۆبۆوە.

لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی لە ئەحوال و بار و گوزەرانی ژیان و تەندروستیانی پرسی و دیداری لەگەڵیان بە مایەی شانازی و خۆشحاڵیی خۆی زانی.

سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ ماندووبوون و قارەمانێتیی یاوەرانی بارزانیی نەمر لە سۆڤیەتی پێشوو هەبوو چ ئەوانەی لە ژیاندا ماون یانیش شەهید بوونە و كۆچی دواییان كردووە و جەختی كردەوە كە ڕەنج و ماندووبوونیان هەرگیز لەبیر ناچێت و بە خەباتی بێ وێنەی خۆیان مێژوویەكی پڕ لە شانازییان بۆ گەلەكەیان دروست كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.