"مردن له مه‌یخانه‌یه‌كی كۆندا"، چواره‌م كتێبی نووسه‌ر "نه‌جات نوری"یه، كه وه‌كو كۆمه‌ڵه چیرۆك بڵاوده‌كرێته‌وه، كتێبه‌كه "11 چیرۆكی نوێ" لهخۆدهگرێتو دوو سه‌د لاپه‌ڕه‌یه‌و له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ساراوه چاپكراوه.
نه‌جات نوری له‌په‌یوه‌ندییه‌كدا به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "تێكڕا چیرۆكه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو سێ ساڵه‌دا نوسیومن، له‌قوڵایی چیرۆكه‌كاندا ده‌یان پرسیار‌و روداو‌و مه‌رگه‌سات بوونیان هه‌یه‌و ده‌كرێ ببنه چیرۆكی هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه هه‌ست ده‌كه‌ن خۆیان له پاڵه‌وانی چیرۆكهكانن، چیرۆكی ئه‌و ئینسانانه‌ن كه به‌ده‌م رۆژگاری نههاتیو وه‌ڵامه ون بۆكانه‌وه ژیاون".
نه‌جات وتیشی "زۆربه‌ی چیرۆكه‌كان له‌رۆحی خۆمه‌وه نزیكن‌و ده‌بنه به‌شێك له‌بونی خۆم. چیرۆكه‌كان هه‌ڵگری ئه‌و مانایانه‌ن كه خۆم به‌شوێنیاندا دهگهڕێمو ره‌نگه دره‌نگ وه‌ڵامی ئه‌و مانایانه بدۆزمه‌وه، به‌هیوام خوێنه‌رانیش بتوانن به‌شوێن كۆدو ماناكانی چیرۆكه‌كاندا بگه‌ڕێن".
سه‌رچاوه/ ئاوێنه
داڕشتنه‌وه‌ی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.