Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 22:32

شاندی باڵای ئه‌مریکا: لە یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین

مەسرور بارزانی و شاندێکی باڵای ئەمریکا کۆبوونەوە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-5-2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە داڤید ساتەرفیڵد هەڵسوڕێنەری کارەکانی یاریدەدەری وەزیر و بەرپرسی نوسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوە و شاندی یاوەری کرد.


لە دیدارێکدا، کە جۆی هود هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و جەنەڕاڵ پۆڵ لاکامیرا فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و ستیڤن فاگن کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و ژمارەیەک راوێژکار و بەرپرس ئامادەبوون، پەرەسەندنە سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەمریکا تاوتوێ کرا.


مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وێڕای تیشکخستنە سەر رۆڵی کارای هەرێمی کوردستان لە شەڕی تیرۆریستان و سەقامگیری عێراق و راگرتنی پەیوەندی هاوسەنگ لە ناوچەکە، هاوکات ئاماژەی بە هۆکاری کێشە و ناسەقامگیری ناوچەکە بە گشتی دا و جەختی لە بایەخی دیالۆگ و گفتوگۆی جدی بۆ
چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکان کردەوە. هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر تاوتوێکرا و روون کرایەوە، کە گفتوگۆکان بۆ کۆی کێشەکان لەنێوان هەردوولا بە ئاڕاستەی دۆزینەوەی چارەسەری دروست بەردەوامن و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە.

لەلای خۆیەوە بەرپرسی نوسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە، کە لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوەی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ کێشە و پرسەکان یارمەتیدەر دەبێت لە بەدیهاتنی سەقامگیری و ئاشتەوایی لە عێراق و ناوچەکە و رایگەیاند، وڵاتەکەی لە یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.