Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 23:09

هێزێک له‌سه‌رچیای ئەزمڕ و گوێژە جێگیر ده‌کرێت

قائیمقامییه‌تى قه‌زای سلێمانى باس له‌چوونى هێزه‌كه‌ بۆ سه‌ر چای ئه‌زمڕ و گوێژه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەر لە هاتنی وەرزی هاوین و گەرما لە سلێمانی لیژنەیەك بۆ پاراستنی چیایی ئەزمڕ و گۆیژە لە ئەگەری سوتان پێكدەهێندرێت و قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت: بنكەیەكی پۆلیس لە چیای ئەزمڕ جێگیر دەكرێت و هەر كەسێك هۆكاربێت بۆ ئاگركەوتنەوە رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەكرێتەوە 


ڕایده‌گه‌یه‌نن ئەمڕۆ پێنج شەممە 9 ئایاری 2019, لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەئامادەبوونی "د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی" و بەرپرسی فەرمانگە پەیەندیدارەكان كۆبوونەوەیەكی فراوان بەڕێوەچوو, دەربارەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی داراستان و پوش و پاوانی "چیای ئەزمڕ و گۆیژە" لە ئەگەری ئاگركەوتنەوە و سوتان 

  
قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لە كۆبوونەوەكەدا بەرنامەیەكی تۆكمە دانرا بۆ پاراستنی"چیای ئەزمڕ و گۆیژە" لە مەترسی سوتان و هەموو فەرمانگە پەوەندیدارەكانیش  راسپێردران لەم رووەوە هەنگاوی پێویست بنێن , وەك ئامادەكاری پێشوەخت و بەر لە هاتنی وەرزی هاوین و گەرما بڕیاردرا لە نزیكترین كاتدا تیمەكان دەستبەكاردەبن و سەرەتاش "ئاگربڕ" بۆ "چیای ئەزمڕ و گۆیژە" دەكرێت , لە دوای كۆبوونەوەكەش هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: بۆ كەمكردنەوەی ئەو مەترسیتانەی كە ساڵانە لەسەر چیای ئەزمڕ و گۆیژە دروست دەبێت تیمێكی پۆلیسی دارستان بە هەمیشەیی لەسەر چیایی ئەزمڕ و گۆیژە جێگیر دەكرێت كە ئەركیان پارێزگاری كردن دەبێت لە چیاكەو رێگری كردن لە مەترسی ئاگر كەوتنەوە , هەروەها تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانیش لە حاڵەتی ئامادیی تەواودا دەبن بۆ پاراستنی چیاكە , ئەوەشخرایەڕوو لیژنەی فراگوزاری خێرا پێكهێنراوە كە نوێنەری هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لە خۆدەگرێت و  رێوشوێنێكی پێویست دەگیرێتە بەر بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژەو هەركەسێك هۆكار بێت بۆ ئاگركەوتنەوە رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەكرێتەوە . 

ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ ڕوو كه‌مه‌به‌ست له‌م هەوڵەی بەرپرسانی سلێمانی بۆ پاراستنی "چیای ئەزمڕ و گۆیژە" لە مەترسی سوتان و ئاگركەوتنەوە لە كاتێكدایە كە ئەمساڵ بەهۆی بارینی رێژەیەكی زۆری باران و زۆربونی پوش و پاوان ئەگەری زۆری ئاگركەوتەوە لە ئارادایە .


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.