گولـله هاوه‌نێك له‌ناو باره‌گای مه‌شق و راهێنانی فه‌رمانده‌یی زێڕه‌ڤانی له هه‌ولێر ته‌قییه‌وه و 7 پێشمه‌رگه برینداربوون .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له هه‌ولێر رایگه‌یاند: كه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی زێڕه‌ڤانی به ده‌ستی گه‌یشتووه" ئه‌مڕۆ به‌یانی گولـله هاوه‌نێك له كاتی مه‌شق و ڕاهێناندا له ده‌ستی یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان ته‌قیوه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه 7 پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی برینداربوون كه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی گوللـه هاوه‌نه‌كه‌ی له ده‌ستدا ته‌قیوه‌ته‌وه، باری ته‌ندروستی زۆر ناجێگیره .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.