Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 23:08

لە سلێمانی لیژنەیەک بۆ پاراستنی شوێنە دێرین و مێژوویەکان راگەیەندرا

لەشاره‌كه‌ 107 خانوو شوێنی دێرین و مێژووی هەیە
کوردستان TV
100%


لە شاری سلێمانی لیژنەیەكی تایبەت بۆ پاراستنی شوێنە مێژووی و كەلەپورییەكان پێكهێنراو ئەركی لیژنەكە پاراستنی كۆی ئەو خانوو شوێنە دێرین و مێژوویانەیە كە بەشێكن لە شارستانی سلێمانی و لە بەردەم مەترسی لەناوچوندان , پارێزگار و قائیمقامی شارەكەش دەڵێن: هەموو هەنگاوێكی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ پاراستن و رێگری كردن لە لەناوچوونی شەوێنە مێژووی و دێرینەكانی سلێمانی


ئەمڕۆ پێنج شەممە 9 ئایاری 2019, لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بە ئامادەبونی "د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی" لیژنەیەكی تایبەت بە پاراستنی خانوو شوێنەوارە دێرین و مێژوویەكانی سلێمانی بەناوی " لیژنەی پاراستنی شوێنە كەلەپورییەكانی سلێمانی" راگەیەندرا,

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایاگەیاند: لە سلێمانی چەندین خانوو شوێنی مێژووی و كەلەپوری هەیە, هەندێك لەو شوێنانە لە بەردەم مەترسی لەناوچوندان, ئامانجی دروست كردنی لیژنەكە بۆ پاراستنی كۆی ئەو شوێنانەیە, وتیشی: بۆ پاراستنی شوناس و شوێنە دێرین و مێژوویەكانی سلێمانی رووخاندنی خانوو شوێنی كەلەپوری بەپێی یاسا و رێنماییەكان رێگە پێدراو نیە و رێگە بەهیچ كەسێك نادرێت ئەو شوێنە كەلەپوریانە بڕوخێنێت بە مەبەستی دروستكردنی پرۆژەی بازرگانی یان پاركی ئوتومبێل 


پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند: تائێستا چەندین خانوو شوێنی كەلەپوری و مێژووی لە سلێمانی لە ناوچوون پارێزراوە و لە چوارچێوەی پرۆژەی پاراستنی ئەو شوێنانە حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند خانوویەكی كەلەپوری كڕیووەتەوە و هەوڵەكانیش لەم رووەوە بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی كۆی شوێنە مێژووی و كەلەپورییەكانی سلێمانی 

 
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانیش رایگەیاند: ئامانجی دروستكردنی لیژنەی پاراستنی شوێنە كەلەپورییەكانی سلێمانی بۆ پارێزگاری كردنە لە هەموو شوێنە دێرین و مێژوویەكانی سلێمانی و بۆ هێشتنەوەی ئەو شوێنانەش لیژنەكە لە بەر رۆشنایی یاسا و رێنمایە تایبەت مەندەكان هەموو هەنگاوێكی پێویست دەنێت و رێگری تەواو دەكات لە لەناوچونی ئەو شوێنانە 


قائیقمقامی سلێمانی ووتیشی: لە سلێمانی 107 خانوو شوێنی دێرین و مێژووی هەیە و تا ئێستا بەشێك لەو شوێنانە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە كڕدراونەتەوە و لە لەناوچون پارێزراوە و بەشێكیشیان نۆژەنكراونەتەوە, كاری لیژنەكەش پارێزگاری كردن و پاراستنی كۆی ئەو شوێنانەیە لە مەترسی لەناوچوون, ئەمەش وەك هەنگاوێكی گرنگ بۆ پاراستنی مێژوو شارستانی شاری سلێمانی .


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.