به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای ڕاپه‌ڕین هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه بۆ ماوه‌ی 4 ڕۆژ كاره‌بای نیشتیمانی به هۆكاری چاككردنه‌وه و چاكسازی كردن له هێڵه‌كانی (123) كه‌یڤی نێوان چوارقوڕنه- دوكان ده‌بڕدرێت.
له‌م باره‌یه‌وه عه‌لی مه‌حه‌مه‌د عه‌لی، به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای ڕاپه‌ڕین به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌وه كاره‌بای نیشتیمانی ئیداره‌كه به‌هۆكاری كاركردنی به‌شی چاكسازی هێڵه‌كانی په‌ستان به‌رزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی له هێڵه‌كانی (123) كه‌یڤی نێوان چوارقوڕنه و دوكان و به مه‌به‌ستی چاكسازی كردن له‌و هێڵانه‌دا ده‌پچڕێت.
ڕاشیگه‌یاند: كاره‌بای نیشتیمانی ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 7 كاتژمێر ده‌پچڕێت و ئه‌م چاكسازییه‌ش كاره‌بای بیره ئاوه‌كان و فه‌رمانگه حكومییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.