له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان له‌پێگه‌ى فه‌رمی خۆیان بڵاویان كردیته‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نن ، له به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی داعش و جموجوڵ و كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانیان، ئه‌مڕۆ 9-5-2019 چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی داعش له ناوچه‌ی ئه‌لكواری به‌شی راستی شاری موسڵ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی موختارێكی ئه‌و شوێنه و له ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره‌یانه‌دا به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانی موختاره‌كه‌كه‌یان سه‌ربڕیوه ، كه هه‌شت كه‌س بوونه، موختاره‌كه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی و شه‌ش منداڵیان. دوا به‌دوای رووداوه‌كه هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌مارۆی شوێنه‌كه‌یان داوه‌و ته‌رمی قوربانیه‌كانیان گواسته‌وه بۆ پزیشكی دادی موسڵ.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له موسڵ هێشتا بوونی داعش به ئاشكرا هه‌ست پێده‌كرێ و گروپه چه‌كداری و شانه نووستووه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریسته به‌رده‌وام جموجۆڵیان هه‌یه و بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیان و ژیانی دانیشتوانی شاره‌كه. هه‌ر له چه‌ند رۆژی رابردوو 80 خێزانیان له ناوچه‌ی فه‌یسه‌لیه‌ی به‌شی چه‌پی موسڵ ناچار كردووه ماڵ و شوێنه‌كانیان به‌جێبهێڵن و روبكه‌نه به‌شی راستی شاره‌كه و چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌و كرده‌وه‌ی تریشیان هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا و له سنووری پارێزگای موسڵ ئه‌نجامداوه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌و جۆره جوڵه‌و كرده‌وانه‌ی داعش به تایبه‌تی له به‌شی راستی موسڵ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، هێشتا داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراقیش وه‌ك پێویست ناتوانن رێگه‌یان لێ بگرن و ئارامی و سه‌قامگیری بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.