Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 23:09

پۆلیسى سلێمانى: 7 منداڵی دۆزراوه‌ ڕادەستی هۆبەی نەوجەوانان کرا

ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ڕاگه‌یاندرا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەماوەی 30 ڕۆژی رابردوودا هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سەربەبەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان چەندین چالاكی جۆراوجۆریان لەناو سەنتەری شاری سلێمانی ئەنجامداوە بەمشێوەیە: 

(362 ) حاڵەتی بەهانەوەچوونی هاوڵاتیان تۆماركراوە كە هاوڵاتیان پەیوەندییان بە هێلی گەرمی 104 ەوە كردووەو مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن بە هانایانە چوون .
(128 ) حاڵەتی كێشەی شەڕ هەبووە كە لەسەرجەم حاڵەتەكاندا 325 كەس بەشدار بوون .
(90) حاڵەتی كێشەی توندوتیژی خێزانی تۆمار كراوە كە 190 كەس بەشداربووی كێشەكان بوون .
(22 ) حاڵەتی ڕوداوی هاتووچۆ تۆماركراوە كە مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكە.
(7) حاڵەتی گەیاندنی كەسانی نەخۆش و بریندار بۆ نەخۆشخانە تۆمار كراوەو لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەمیان ئەنجامدراوە .
(3) حاڵەتی تەقەكردن لەناوشاری سلێمانی ڕویانداوە كە بەهۆیەوە 5 كەس دەستگیركراون .
(3) حاڵەتی بەدڕەوشتی و كاری نابەجێ‌ تۆماركراوەو 8كەسیش ڕوبەڕوی یاسا كراونەتەوە .
(49 ) حاڵەتی هاوكاری یەكە حكومی و ناحكومییەكان تۆمار كراوە .

(7) كێشەی تایبەت بەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توماركراوەو كە ژمارەی بەشداربووانی كێشەكان 14 كەس بوون .
(5) حاڵەتی كێشەو ڕوداو ڕەوانەی هۆبەی نەوجەوانان كراوە كە ژمارەی ئەو كەسانەی بەشدار بوون لە كێشەو ڕوداوەكاندا 8 كەس بوون .
(7 ) منداڵ دۆزراوەتەوەو ڕادەستی هۆبەی نەوجەوانان كراوە .
لە مانگی ڕابردوودا (1 ) دەرۆزەكەر دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوەی یاسایی بۆ كراوە .
(22 ) ئۆتۆمبێل دەستی بەسەرداگیراوە بەهۆی پابەند نەبون بەڕێنماییەكانەوە .
(7) دەمانچە دەستیبەسەردا گیراوە .
(6) تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیركراوە كە لەدادگاكانەوە فەرمانی گرتنیان هەبووە .
(8) گومانلێكراو دەستگیركراوەو ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی كراون .
(1) كەس دەستگیركراوەو ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی –هۆبەی ماددە هۆشبەرەكان كراوە .
(6 ) ماتۆڕسكیلی بێسەرەتا دەستگیركراوە .


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.