به پێی هه‌واڵێكی ڕێكخرای مافی مرۆڤی هه‌نگاو دوو خۆشكی گه‌نجی خه‌ڵكی شاری سنه له‌لایه‌ن باوك و برایه‌كیانه‌وه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژران.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه دوو خۆشك به ناوه‌كانی شایسته و ئه‌سرا ئه‌مینی له‌لایه‌ن باوكیان به ناوی فه‌تحوڵڵا و برایه‌كیان به‌ناوی عادل كوژراون.
به پێی هه‌واڵه‌كه ئه‌و دوو خۆشكه له ماڵی باوكیان له گه‌ڕه‌كی نایسه‌ری سه‌ربه شاری سنه، به چه‌قۆ كوژراون.
شایسته ته‌مه‌نی 33 ساڵان و دایكی 2 منداڵه و ماوه‌یه‌ك پێش له هاوژینه‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه و ئه‌سرای خوشكیشی ته‌مه‌نی 22 ساڵ بووه.
دوای كوشتنی شایسته و ئه‌سرا باوك و براكه‌ی خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كردووه و دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری كوشتن‌یان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.