له ڕاگه‌ێندراوێكدا هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود (نزیك مزگه‌وتی شێخ سه‌عیدی پیران به‌ره‌و پردی ئه‌بوسه‌نا)، به‌هۆی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانییه‌وه به‌ربه‌ستكراوه.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووچۆ داوا له‌شۆفێران ده‌كات شه‌قامی خزمه‌تگوزاریی و لاوه‌كییه‌كانی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌كاربهێنن تا كاركردن له‌و شه‌قامه‌دا كۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.