فرسه‌ت سۆفی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت .
د. فرسه‌ت سۆفی مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی خوولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی له كوردستانه‌وه‌ی كوردستان تیڤی كه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه تایبه‌ت بوو به (گرینگی كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان) رایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه بابه‌تی كاراكردنه‌وه وهه‌مواركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی كرایه‌وه و په‌سه‌ندكرا .
سه‌باره‌ت به رێچكه یاساییه‌كه‌ی ئه‌م بابه‌ته فرسه‌ت سۆفی رایگه‌یاند: له‌و رۆژه‌وه‌ی كه یاساكه له په‌رله‌مان ده‌رده‌چێت ده‌بێت له ماوه‌ی 3 رۆژ واته له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌رگای خۆپاڵاوتن بكرێته‌وه ئینجا كه ناوه‌كان پێشكه‌ش كران له ماوه‌ی 2 رۆژ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ناوه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وانه‌ی كه ناویان تێدا نه‌بوو ده‌توانن تانه لێده‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كان بۆ خۆ كاندید كردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم فرسه‌ت سۆفی رایگه‌یاند: ده‌بێت ئه‌و كه‌سه ته‌مه‌نی له 40 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، به تاوانی گه‌وره سزا نه‌درابێت، به‌شدار نه‌بوبێت له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی كه له دژی گه‌لی كوردستان كراوه واته (به‌عسی) نه‌بوبێت و كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تر..
فرسه‌ت سۆفی راشیگه‌یاند: وه‌كو بۆچوونی پارتی پێمان وایه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو خه‌ڵك قانوونی تره دیموكراسی تره وه زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان دایه و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات وتیشی ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت و كه ده‌ستووریشمان نووسیه‌وه پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین و كاری بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی تریش قه‌ناعه‌ت به‌وه بێنن كه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.