Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 22:59

فەڕەنسا ئۆفیسێکی هەماهەنگی لە هەولێر دەکاتەوە

بە زووترین كات
فەڕەنسا ئۆفیسێكی هەماهەنگی لە هەولێر دەكاتەوە
کوردستان TV
100%

شاندێكی باڵای فەڕەنسا سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری كرد و بڕیاردرا ئۆفیسێكی هەماهەنگی وەزارەتی دارایی فەڕەنسا لە هەولێر بكرێتەوە. 

رۆژی چوارشەممە، شاندێكی باڵای بەشی هاوكاریی نێودەوڵەتیی وەزارەتی دارایی فەڕەنسا سەردانی وەزارەتی دارایی ئابووری كرد، لەگەڵ رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری كۆبوونەوە. 

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا سیلڤی ستوغیل، بەرپرسی بەشی هەماهەنگی نێودەوڵەتی دارایی گشتی لە وەزارەتی دارایی فەڕەنسا باسی لە ئامانجی سەردانەكەی كرد، كە مەبەستیانە لە ئامادەكردنی بودجە، وردبینی و چاودێریكردنی خەرجییەكان و رێكخستنەوەی باج، هاوكاری هەرێمی كوردستان بكه‌ن.

پاشان رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم باسی لە گرنگی فەڕەنسا بۆ هەرێمی كوردستان كرد، كە پێشتر لە قۆناغە جیاوازەكان هاوكاری كوردستانی كردووە و بەگرنگی زانی كە ئەو هەماهەنگیە بەردەوامی هەبێت. 

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، وەك وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هاوكاری پسپۆڕانی ناوخۆیی و دەرەوە، كار كراوە لەسەر دەروازەكان، گومرگ و باج و بەسیستەم كردنیان و بە ئەلكترۆنی كردنیان و هه‌روه‌ها كارئاسانی تەوامانكردوە بۆ زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كەرتی وەبەرهێنان و گەشتیاری، بۆ ئەوەی تەنها پشت بە نەوت نەبەسترێت وەك سەرچاوەی داهات. 

هەروەها 15 بانكیش بە ئەلیكترۆنی كراون و كاركردن تیایاندا بەردەوامە، هەوڵی جدیش دراوە بۆ ئەوەی مامەڵەكردن بە كاش بگۆڕدرێت، چونكە مامەڵەكردن بە كاش پرۆسەی ئاڵوگۆڕ و كاری رۆژانەی حكومەت و هاووڵاتیان دوادەخات. 

رێباز حەملان، ئامادەیی هەموو جۆرە هاوكارییەكی بۆ شاندی میوان دەربڕی، شاندی میوانیش رایانگەیاند: بە زووترین كات ئۆفیسێكی هەماهەنگی وەزارەتی دارایی فەڕەنسا لە هەولێر دەكرێتەوەو دەست دەكرێت بە هاوكارییەكان بۆ ئامادەكاری پڕۆژە یاسای بودجەو وردبینی و چاودێریكردنی خەرجییەكان و رێكخستنەوەی باج. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.