Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 01:53

هێڵی ئاسمانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپی ده‌کرێته‌وه‌

بۆ یه‌كه‌مجار
کوردستان TV
#7
100%


گەشتی راستەوخۆی فڕۆکەوانی لە نێوان هەولێر و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی دەست پێدەکات.

بۆ یه‌كه‌مجار هێڵێكی دیكه‌ی ئاسمانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی ده‌كرێته‌وه‌ بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی ئه‌و هێڵه‌ كه‌ ناوی هێڵی ئاسمانی گۆڵدن وایته‌ بگاته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.    

هێڵه‌كه‌ توركیه‌ و هه‌فتانه‌ سێ گه‌شتی چوون و هاتن له‌ نێوان وڵاتانی توركیا و هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام ده‌دات.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: له‌باره‌ی نرخی هێله‌ نوێیه‌كه‌ بڕیاره‌ كوالێتی باشتر بێت له‌ فرۆكه‌كانی دیكه‌  و نرخیشی هه‌رزانتر بێت.

شایه‌نی باسه‌ دۆخی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرەو پێشچووە و چاوەڕێ ده‌كرێت گەشتی راستەوخۆ بۆ وڵاتانی دیکەش زیاد بکرێت.

ئا: سامان زاهیر
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.