Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:38

چین ڤیزا به‌ هاووڵاتییانی عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌دات

بالیۆزخانه‌ى چین ئێستا کار لەسەر ئەو بابه‌ته‌ دەکات
کوردستان TV
100%

کونسوڵخانەی چین لە هەولێر بریاریدا له‌مه‌ودوا ڤیزای چین بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بدات.

له‌م باره‌وه‌ چانگ تاو، باڵیۆزی چین لە عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، هەوڵی ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەن.

چانگ تاو هەروەها رایگەیاندووە، کە ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەن لە کونسوڵخانەی چین لە هەولێریش ڤیزا بە هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان بدەن.

باڵیۆزی چین لە عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وڵاتەکەی پێنج ملیۆن یوان (زیاتر لە 742 هەزار دۆلار)ی لە کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر، خەرج کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.