Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:04

پارتی و یەکێتی رێککەوتنی نێوانیان واژوو کرد

گه‌یشتینه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی
کوردستان TV
#7
100%

شاندی دانووستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر چۆنێتی و شێوازی به‌شداریكردنی یه‌كێتی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن.

دوای كۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ، رێككەوتنی نێوان هەردوولا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هه‌رێمی كوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی شاندی پارتی و کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی واژوو واژوو کرا.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد، به‌ بۆنه‌ی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌ باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت و هیوای خواست، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.

هه‌ر له‌ كاتی رێوره‌سمی واژوكردنی رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: زۆر سوپاس بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه‌ زۆر ئارامیان گرت، گوتیشی: ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشیتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆران گه‌یشتینه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌ راستیدا گفتۆگۆكان قورس بوون هیوادارم سه‌ره‌تایه‌كی خۆش گوزه‌رانی بێت بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: بە خۆشحاڵیەوە رایدەگەیەنم ئەمڕۆ هەرسێ لایەن پارتی، یەکێتی و گۆڕان گەیشتینە رێککەوتنی کۆتایی و هەر سێ لایەنیش خۆمان بە براوەی ئەم پرۆسەیە دەزانین.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئارامگرتنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی كرد لە چەند مانگی رابردوودا لەسەر ڕێككەوتنی لایەنەكان، گوتیشی ئەم ڕێككەوتنە بۆ پرۆسەی دیموكراسی گرنگییەكی گەورەی هەیە.

ئه‌مرۆ شاندی باڵای پارتی به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گه‌یشته‌ سلێمانی.

ئا: سامان زاهیر
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.