Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:36

‌له‌ سلێمانی کۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای پارتی و یه‌کێتی ده‌ستپێکرد

بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكومەت
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مرۆ شاندی پارتی به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گه‌یشته‌ سلێمانی.

كەمێك لەمەوبەر شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی  گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی و لەئێستاشدا كۆبوونەوەی شاندی باڵای هەردوولا دەستیپێكرد.
 
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان تیڤی ، بریاره‌ دوای كۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، ڕێككەوتنی نێوانیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكومەتی هه‌رێمی كوردستان ئیمزا بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.