پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی، له سلێمانی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی پێكهینانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا و تیایدا ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌یان خسته ڕوو.
لای خۆشیه‌وه مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه هاتین كه به گۆڕان بڵێین ئه‌و ته‌فاهومه بۆ به‌خه‌مه‌وه بوونی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و هه‌وڵدانه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێ .
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م قۆناغه پێویستیی زیاتری به هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه و هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی به گۆڕان بڵێین سوپاس بۆ تێگه‌یشتنتان.
مه‌حموود محه‌مه‌د وتیشی: ئومێد ده‌كه‌ین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پڕۆسه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ستپێبكات و پارتی و گۆڕان تێگه‌یشتنیان بۆ دۆخی كوردستان هه‌بوو و راشیگه‌یاند: هیچ له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تدا نه‌ماوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.