به پێی هه‌واڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی ئورمیه له یه‌كێك له ڕووباره‌كانی سنووری ئه‌وشاره خنكان و ته‌رمه‌كانیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌نبێی سه‌ر به ناوچه‌ی تڕگه‌وه‌ری شاری ئورمیه به ناوه‌كانی "فه‌رزاد نوری" و "بورهان ته‌ربی" له ڕووباری جێرمی شاری ئورمییه له كاتی په‌ڕینه‌وه‌یان له ڕووباره‌كه‌دا خنكان.
دوای ئه‌وه‌ی ئاوی ڕووباره‌كه ته‌رمه‌كه‌یان ده‌بات، له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه ته‌رمه‌كان ده‌دۆزرێنه‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.