Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 01:54

2 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کران که‌براو دایکی خۆیان کوشتووه‌

له‌لایه‌ن پۆلیسى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیر كران
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی بنکەی پۆلیسی توڕەق ئاگادار کرانەوە بەبوونی دوو ڕوداوی کوشتن لەسنوری بنکەکەیان، دەست بەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن.


نه‌قیب سەربەست دارا ڕسول ئەفسەری بنکەی پۆلیسی توڕەق  ڕایده‌گه‌ێنێت دوای ئه‌وه‌ى  ئاگادارکراینەوە بەبوونی 2 ڕووداوی کوشتن لە سنوری بنکەکەمان ئێمەش گەیشتینە شوێنی ڕووداو و دەستکرا بە لێکۆڵینەوەیەکی وورد توانرا ناسنامەی 2 تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین.

تاوانی یەکەم: تۆمەتبار (ک.ح.ص.)، تەمەن (29) ساڵ هەڵسابوو بەکوشتنی برای خۆی لەسەر کێشەیەکی خێزانی، تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددە (406) لە ی.س.

تاوانی دووەم: تۆمەتبار (م.ب.م.)، تەمەن (22) ساڵ هەڵسابوو بە کوشتنی دایکی خۆی، تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددە (405) لە ی.س.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.