نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: "به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، لیژنه‌كان له شه‌وانیشدا كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پشكنین بۆ كه‌لوپه‌له‌كان ده‌كه‌ن چونكه له شه‌وانی ره‌مه‌زاندا زۆرتر ھاووڵاتییان ده‌رده‌چن بۆ كڕینی پێداویستی و شتومه‌ك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵنیایی ده‌ده‌ینه ھه‌موو خه‌ڵكی ھه‌ولێر كه بازاڕ ھیچ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نرخ له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌خۆیه‌وه نابینێت، چونكه له‌گه‌ڵ بازرگانانی سه‌ره‌كیی ھه‌ولێر قسه‌كراوه و به‌ڵێنیانداوه كه ده‌ستكاری نرخه‌كان ناكه‌ن".
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید گوتیشی: "داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین له هه‌ر شوێنێك هه‌ر پێشێلكارییه‌كییان به‌دیكرد ئه‌وا په‌یوه‌ندی به ژماره‌كانی قایمقامییه‌ت بكه‌ن كه بریتییه له ٠٧٥٠٢٢٢٤٤٦٦ یان ٠٧٥٠٢٢٢٤٤٨٨ بۆیه پێویسته ھه‌مووان ھاوكاری یه‌كتری بكه‌ین".
له‌باره‌ی پێدانی كاته‌كانی كاره‌باش به هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر له مانگی ره‌مه‌زاندا، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید گوتی: "له مانگی ره‌مه‌زاندا كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری بۆ ھاووڵاتییان دابین ده‌كرێت له نێوان كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده ئه‌ھلییه‌كاندا، چونكه له‌ئێستادا ١٨ كاتژمێر كاره‌با هه‌یه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش مۆلیده ئه‌هلییه‌كان پڕی ده‌كه‌نه‌وه و هاووڵاتییان بێ كاره‌با نابن".
له‌باره‌ی كاروباره ئه‌منییه‌كانیشه‌وه، ناوبراو گوتی: "ھه‌موو ھێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیس و پۆلیسی ھاتوچۆ به‌رنامه‌ی خۆیان ھه‌یه بۆئه‌وه‌ی رێگری له‌ھه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی خواردنگه و چێشتخانه‌كانیش، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه هیچ رسوماتێك له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌كان وه‌رناگرێت و ته‌نها ده‌بێت رێز له‌م مانگه پیرۆزه بگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.