له فتوایه‌كدا بۆ سه‌رجه‌م مسوڵمانانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان بازرگانی كردنی هه‌ره‌مه‌كی ده‌خاته لیستی ئه‌و بازرگانییانه‌ی كه حه‌رامن و به پێی ده‌قی شه‌رعی حه‌رامیان ده‌كات.
له فتواكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توادا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان تیڤی نێردراوه هاتووه:
"مامه‌ڵه‌ی بازرگانی شه‌به‌كی و هه‌ره‌می به‌گشتی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای فۆرئێڤه‌ر و كیۆنیت و هاوشێوه‌كانی به تایبه‌تی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك حه‌رامه.
له به‌شێكی دیكه‌ی فه‌تواكه‌دا هاتووه: داوا له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه خۆیانی لێ‌بپارێزن وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتریش له فه‌توای تایبه‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی مامه‌ڵه‌كردن كیونێت باسی لێوه كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.