شێخ موزاحیم ئه‌لحوه‌یت، گوته‌بێژ به ناوی ئه‌نجومه‌نی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌بییه‌كانی نه‌ینه‌وا ، به‌شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه: له‌هه‌مبه‌ر دانانی سه‌رۆكی حكومه‌تی خۆجێی، هۆشداری ده‌ده‌ین له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی نێوخۆیی له پارێزگای نه‌ینه‌وا و هه‌روه‌ها ئاگاداری ئه‌سیل نوجه‌یفی، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌قامی موسڵ به‌لارێدا نه‌بات.
هه‌روه‌ها گوتی: پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ته‌نها هی عه‌ره‌ب و موسڵاوییه‌كان نییه، به‌ڵكو هی هه‌موو پێكهاته‌كانه به كورد و ئێزیدی و مه‌سیحی توركمان و كاكه‌یی و شیعه‌و سوننه.
گوتیشی:به‌هۆی هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی سیاسی كه ده‌یانه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا دا بگرن، ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌بینین كه موسڵ به‌ره‌و جه‌نگێكی نێوخۆیی هه‌نگاو ده‌نێ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.