به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له چالاییه‌كانی یه‌كی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران له شارۆچكه‌ی ئه‌لبیستان سه‌ربه پارێزگای مه‌ڕه‌ش-ه‌وه به‌ره‌و ئورفا به‌ڕێكه‌وتبوو؛ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٢ی دیكه‌یش برینداربوون.
پاسێك كه ژماره‌یه‌ك كرێكاری هه‌ڵگرتبوو و به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پیرۆزڕاگرتنی یه‌كی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران كه له لایه‌ن كۆنفیدراسیۆنی سه‌ندیكاكانی داكۆكیكردن له مافه‌كانی كرێكاران و كۆنفیدراسیۆنی سه‌ندیكاكانی فه‌رمانبه‌ران رێكخرابوو له شارۆچكه‌ی ئه‌لبیستان سه‌ربه پارێزگای مه‌ڕه‌ش-ه‌وه به‌ره‌و ئورفا به‌ڕێكه‌وتبوو له رێگای بیره‌جیك-سروج خۆی كێشا به ئۆتۆمبێلێكدا و پاشان وه‌رگه‌ڕا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.