له میانی چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدڕاما، ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه 25/4/2019 شانۆیی ( دوا گۆرانی ) كاتژمێر (7) ئێواره ، له هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆنمایش ده‌كرێت.
شانۆیی( دوا گۆرانی ) به‌رهه‌می تیپی شانۆی شاره له سلێمانی، له نووسینی ئانتوان چیخۆف وده‌رهێنانی كامه‌ران ره‌ئوف ، نواندنی هێرۆ جه‌واد..
شایانی باسه ئه‌مرۆ چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدڕاما، كاتژمێر 9ی شه‌و باشترینه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆر دیار ده‌كرێت و خه‌ڵات وه‌رده‌گرن ،كۆتایی به فیستیڤاڵ دێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.