Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 12:21

مەکتەبی سیاسی پارتی 14هه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاکسازی تورکمانی پیرۆزده‌کات

له‌ په‌یامێكدا
مەكتەبی سیاسی پارتی 14هه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاكسازی توركمانی پیرۆزده‌كات
کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكدا چوارده‌هه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاكسازی توركمانی پیرۆز ده‌كات و تیایدا هاتووه‌:  

بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی سەركردایەتی پارتی چاكسازی توركمان، بەبۆنەی چوارده‌هه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، هیوادارین لە كار و چالاكیەكانتان هەردەم بەردەوام بن و لە پێشكەوتن دابن. 

بەو بۆنەیە زیاتر جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگیی و قووڵبوونەوەی گیانی برایەتی و پێكەوەژیانی نێو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی و تەبایی و یەكڕیزی گشت هێزولایەنە سیاسیەكان لەپێناو پاراستن و بەرەوپێشبردنی هەرێمی كوردستان و دەسكەوتەكانمان. 

ئومێدەوارین بە هەموو لایەك بتوانین کاری پێکەوەیی پتەوتر و بەهێزتر بكەین و درێژە بەخەبات و تێكۆشانی هاوبەش بدەین بۆ دابینكردنی دواڕۆژێكی گەشتر بۆ كوردستانیان و گەیشتن بە ئامانجە رەواكانمان. دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن.. 


مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.