سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بۆمبێكی چێنراو له شارۆچكه‌ی خانه‌قین ته‌قیوه‌ته‌وه‌و هاووڵاتییه‌ك به‌وهۆیه‌وه برینداربووه.
سه‌رچاوه‌كه به‌سۆمه‌رییه نیوی راگه‌یاندووه: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێنراو له ناوچه‌ی عه‌لیاوه‌ی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی خانه‌قین به ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیادا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له ئاكامدا شوفێره‌كه به‌سه‌ختی برینداربووه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی به‌ته‌واوه‌تی له‌كاركه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشكردۆته‌وه كه دوای ته‌قینه‌وه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه‌و دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رووداوه‌كه كردۆته‌وه.
![77](/sites/default/files/inline-images/xanaqen%202.jpeg)
وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.