بهڕێوهبهرایهتى هاتووچۆی سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، دوابەدوای بڵاو بونەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلێکی هاتوچۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە ژمارە (424) هاتوچۆ کە سەرپێچی کردووە و جۆری سەرپێچیەکەی وەستان لە شوێنی قەدەغە .
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژه بهوهش دهكات كه :
١-ئەم ئۆتۆمبێلە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی نییە .
٢-ئەو ئۆتۆمبێلە وەک هەر ئۆتۆمبێلێکی تر مامەڵەی یاسایی لەگەڵ شۆفێرەکەیدا دەکرێت و سزای بۆ کرا بە پێی یاسا بە بری غەرامەی (30000) سی هەزار دینار .
وێنەی پسوڵەی سزاکە هاوپێچی ئەم رونکردنەوەیە کراوە
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.