رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەشهەد ئه‌نجامدرا
رێكخراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی وەکیڵ ئابادی شاری مەشهەد بەڕێوە چوو
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار به‌ڕێكخراوه‌كه‌ى راگه‌یاندووه ، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە ناوی ڕەزا‘ خەڵکی شاری فارووج سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور بووە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ڕەزا شەش ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
رێكخراوی هه‌نگاو له‌كۆتادا رایده‌گه‌ێنێت ، بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراودا ، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا شەش هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی زەنجان، کرماشان، ئیلام و مەشهەد لەسێدارە دراون.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.