فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی لێدوانەکانی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی لە بارەی کابینەی داهاتووی حکوومەت دایەوە.
پێشتر عەلی باپیر لەبارەی بەشداریکردنیان لە کابینەی داهاتووی حکوومەت رایگەیاندبوو: "حکوومەت خێری تێدا نەماوە و بە شایستەی نازانین بەشداری بکەین".
فازڵ میرانی لە وەڵامی قسەکانی عەلی باپیر رایگەیاند: ئەمە بۆچوونی ئەوە و هەر کەس ئازادە چی دەڵێت" راشیگەیاند: حکوومەتی هەرێمی بەرهەمی خوێنی شەهیدەکانمانە، دەبێت بیپارێزین لە پیلانی ناحەزان و کێشەکانی چارەسەر بکەین".
لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دووپاتیکردەوە: نهوهد لهسهدی پرۆسەی پێكھێنانی حكوومەت تەواو بووە و لە چەند ھەفتەی داھاتوو وردەكارییەكان یەكلادەبنەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.